
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە – کیژان ئیبراهیم خەیات
By - کیژان ئیبراهیم
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی
سزا و تاڵاوی هەرچی بوو، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانیت کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە ئیتر بێسوودە هاوارت
سێو پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕۆح کێشان وەرە
بەهار مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولانە
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانا کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم دەداتێ بمرم بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
جەرگم هەمووی لەت لەتە بمرم برینداری خەنجەرە
Similar Tracks
Sitemkar
هۆزان برادەر Hozan Brader
کوردستان – محەمەد ناهید
چریکەی کورد
تۆ بەڵێنم پێ بدە ٢
ئاوات بۆکانی Awat Bokanî
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî
برادەر گیان – نیزام مەلازادە
نیزام مەلازادە Nîzam Melazade
سۆراخ – نەجمە غوڵامی
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
Gazin
مەم ئارارات Mem Ararat
وەرە قوربان
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê