
مانگ و زەریا
By - پەروین موشیروەزیری Perwîn Moşîrwerzîrî
زووتر، زووتر
ئەم مانگە نە! مانگێکیتر ھەبوو، جوانتر
دەموچاوی ئێگجار گەشتر
ئاو شێتی بوو ئاو شەیدای بوو
ھەموو شەوێ لە کەناردا ئەەات، ئەچوو بە تەمای بوو
بەڵام مانگ لەو لووتەلا بوو
زەریا ویستی بە فێڵ بیگرێ
شەپۆل ەەرچەند خۆی ھەڵبڕی
دەمی نەگەیشتە ڕوومەتی
مانگ بە ئەنقەست نازی ئەکرد
بۆ چاوشارکێ لە ژێر چوخمەکانی ھەورا خۆی ون ئەکرد
ھەتا جارێ بە سەفەرێ مانگ کۆچی کرد بۆ بیابان
تا چەند شەوێ نەەاتەوە
کە ھاتەوە
تەپوتۆز و خۆڵی قاقڕ لە دەموچاوی نیشتبوو
تریفەی قژی خۆڵاوی، پۆشاکی زیوینی بەری
گەرد لێ نیشتوو
ئەو کاتەی مانگ گەڕایەوە ئاو نووستبوو
مانگ بڕیاری دا خۆی بشوا
بە پەلەپەل جلەکانی بەری داکەند
ڕووەو زەریا ەەنگاوی نیا
شڵەژا بوو
مانگ پێی لە سەر بەردێ دانا
بەرد زۆر لووس بوو
شڵپەیێک ەات
مانگ خلیسکا
مانگ نوقم بوو
زەریا وەک شێت و ەار ەەستا
بۆ مانگ گەڕا
سەری کرد و خواری کرد و دەستی بە ناو بنیا گێڕا
ھەر چووە سەر، ھەر ەاتە خوار
مانگ ەەر نەبوو
لەو شەوەوە ھەڵچوون و داچوونی زەریا لەدایکبوو…
Zûtir, zûtir
Em mange ne! Mangêkîtir hebû, ciwantir
Demuçawî êgcar geştir
Aw şêtî bû aw şeyday bû
Hemû şewê le kenarda ehat, eçû be temay bû
Belam mang lew lûtela bû
Zerya wîstî be fêl bîgrê
Şepol herçend xoy helbirî
Demî negeyişte rûmetî
Mang be enqest nazî ekird
Bo çawşarkê le jêr çuxmekanî hewra xoy win ekird
Heta carê be seferê mang koçî kird bo biyaban
Ta çend şewê nehatewe
Ke hatewe
Teputoz û xolî qaqir le demuçawî nîştibû
Trîfey qijî xolawî, poşakî zîwînî berî
Gerd lê nîştû
Ew katey mang gerayewe aw nûstibû
Mang biryarî da xoy bişwa
Be pelepel cilekanî berî dakend
Ruwew zerya hengawî niya
Şileja bû
Mang pêy le ser berdê dana
Berd zor lûs bû
Şilpeyêk hat
Mang xilîska
Mang nuqim bû
Zerya wek şêt û har hesta
Bo mang gera
Serî kird û xwarî kird û destî be naw binya gêra
Her çuwe ser, her hate xwar
Mang her nebû
Lew şewewe helçûn û daçûnî zerya ledaykbû…
Similar Tracks
غەریبم
یەدوڵا محەمەدی
کیژان دەچنە مێرگوڵان
تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî
لایە لایە
مێهدی حوجەت سادات Mêhdî Hucet Sadat
با وا بێ با وا بێ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
یارەکەم چاوی شینە – ئیسمائیل سابوور
ئیسمائیل سابوور
هەی نار هەی نار
دانا عەبدولجەبار
بازی بێریان
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بیبی خانم
حەمە جەزا Heme Ceza
دیەم بۆ دیەت – دووری
شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
ئەی مانگ – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
Ax Welat – Rojda
ڕۆژدا Rojda
گوڵە گەزیزە
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî