site loader
Song image

مامە کوڕنوو

By - عەلی زەندی Elî Zendî

مامه کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ، گوێ شل که بۆ داستانەکەم
سەیره، بەزمه، هەڵپەڕینه، پڕ له قاقا و خەندەیه
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم
مامه کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ، گوێ شل که بۆ داستانەکەم

ئەرغەوان سووره، بەهاره، گوڵشەنه، ڕازاوەیه
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیه وەنەوشەی یانەکەم
مامه کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ، گوێ شل که بۆ داستانەکەم

خەرمەنی لاله له کۆساران و پێدەشت و نشێو
سوورتره لەو خوێنەی باریوەی کوڵی گریانەکەم
مامه کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ، گوێ شل که بۆ داستانەکەم

کوڕنوو= ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە… گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
گردی سەیوان= بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.
گوێ شل کە: گوێ بگرە.
نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.
پڕ شۆیە= تەڕ و تووشە.
یانەکەم= خانەکەم، خانووەکەم.

Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem

Erxewan sûre, behare, gulşene, razaweye
Deşt û ko rengîn û pir şoye wenewşey yanekem
Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem

Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem
Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem

Xermenî lale le kosaran û pêdeşt û nişêw
Sûrtire lew xwêney barîwey kulî giryanekem
Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem

Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem
Mame kurnûy rakişawî girdekey seywanekem
Ser rehet, dil bêgirê, gwê şil ke bo dastanekem

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت

سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی Seyîd Elî Esxer Kurdistanî

من و تۆ

نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî