
مامە کوڕنوو
By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بە سەر
بێ کەس و بێ دەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
یار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی بوتخانە خۆم
وەی بە ڕیسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەیرە بەزمە هەڵپەڕینە پڕ لە قاقای خەندەیە
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی سەیوانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
ئەرخەوان سوورە بەهارە گوڵشەنە ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
خەرمەنی لالە لە کێوساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
کوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە… گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.
گوێ شل کە: گوێ بگرە.
نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.
پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.
یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.
Similar Tracks
Zana û Andok
خەجێ Xecê
لێم زیزە چاوجوانم – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
دیسان – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
Malan Bar Kir – Homer Dizeyî
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
Dilo Yeman
شوان پەروەر Şivan Perwer
زارا گیان دیدەم زارا
سەلاح داوود
شەماڵ وەرە ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
سروودی کوردم ئەمن
چریکەی کورد
دڵم زندانی
سیروس ئیمامی Sîrus Îmamî
مەرزیە ئەی نازەنین
ئازاد خانەقینی Azad Xanaqînî
نازانم چۆن خۆشم ویستی
کەریم کابان Kerîm Kaban
غەریبم – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî