site loader
Song image

مامە کوڕنوو

By - فواد یارە

مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم

سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم

سەیرە بەزمە هەڵپەڕینە پڕ لە قاقای خەندەیە

نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی سەیوانەکەم

ئەرغەوان سوورە بەهارە گوڵشەنە ڕازاوەیە

دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەم

خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو

سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم

مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم

سەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم

کوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە… گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.

گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.

سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.

گوێ شل کە: گوێ بگرە.

نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.
پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.

یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks