
مامە کوڕنوو
By - سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî
سەیرە بەزمە هەڵپەڕینە پڕ لە قاقای خەندەیە
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی سەیوانەکەم
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی گریانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ گریانەکەم
ئەرغەوان سوورە بەهارە گوڵشەنە ڕازاوەیە
دەشت و کۆ گریان و پڕشۆیە وەنەوشەی وانەکەم
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ گریانەکەم
خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم
مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
کوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە… گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.
گوێ شل کە: گوێ بگرە.
نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.
پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.
یانەکەم: خانەکەم خانووەکەم.
Similar Tracks
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
ژینا سەقزی Jîna Seqzî
دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە ٤
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
تاری شکاو
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
دیلی و کۆیلەیی و دەربەدەری – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
تۆ بەڵێنم پێ بدە
کەماڵ گوڵچین
زێنەبێ
جەعفەر ماملێ
hey narim
ئایفەر دۊزداش Ayfer Dîûzdaş
Ha Gulê
زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula
زارا گیان دیدەم زارا ٣
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
نیگار
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
مەقامی بەسیە غوربەت – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî