site loader
Song image

مامە کوڕنوو

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

مامە کوڕنوو، ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم

سەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم

مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم

سەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم

سەیرە، بەزمە، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیە

نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم

ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە

دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەم

خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو

سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم

دلبەران سرک و بەنازن، ڕەوتی نەرم و ئیستەکە

سەد توانج ئەگرێتە ئاهووی دەشتەکەی شێروانەکەم

هەڵبڕە چاوی نومایش تێر سەرنجی ورد بدە

وەک بەجێت هێشت وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم

مامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی ‘خالس’ ئەڵێ:

فێست و ڕێوی و مێزەر و مەیموونە سەیری بانەکەم

وەک وتم: سەیرە لە بانە… یا وەکوو ‘نالی’ ئەڵێ:

زیندەگیم تاڵە کە زەلکاو بێ  بە تیمارخانەکەم!

کوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە… گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.

سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.

گوێ شل کە: گوێ بگرە.

نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.
پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.

یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.

سرک: ڕانەهاتووە، دەستەمۆ نەبوون.

ئێستەکەی: وەستانێکی ساتەوەختی.

دەشتەکەی شێروانەکەم: مەبەست لە دەشتی گەرمیانە و کەوتۆتە نێوان قەڵای شێروانەی لای دەربەندی خان و کفری و کەلار.

چاوی نومایش: چاوی بینایی و تەماشا کردن.

شارەکەی جارانەکەم: مەبەست لە شاری سولەیمانیی نازدار و پیرۆزە.

پڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو: واتە پڕ بوو لە زیان بەخشین و کاری ترسناکی کۆت و پڕ… زۆر جار ئەوترێ: ئەم لافاوە بێ ئافات، بێ واتە، بێ زیان و بێ ترس بێت، بێ وەی بێ.

بێتە پشکوتن دەمێ:

دەمێ: واتە بۆ ساتێک بپشکوزێ.
بێ خەوی: بێداری، بە خەبەر، لێرەدا بە واتای ئێشک گرتن دێت.

خالس: نازناوی شیعری شاعیر.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks