site loader
Song image

لە ملان و لە ملانت کەم- هەڤال ئیبراهیم

By - چریکەی کورد

ئەملان و ئەملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من ئەسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم

قەڵا و سەفین بەرانبەر یاری من عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران منیش دەکا دەربەدەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران منیش دەکا قوڕبەسەر

هەولێر پشتی چیایە ناوەڕاستی قەڵایە
بۆیە قەڵام خۆش دەوێ چونکە یارم تێیدایە
بۆیە هەولێرم خۆش دەوێ چونکە یارم تێیدایە

لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێ لەم گۆڕە وێرانە

لە ملان و لە ملانت کەم زوو بە زوو دەست لە ملانت کەم
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks