site loader
Song image

لە ملان و لەولانم کە

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

لەولان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

قەڵا و سەفین بەرانبەر شۆڕم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە دەربەدەر

لە ملان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان گیان خوایە لە منی نەستێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان دەی ڕەبی لە منی نەستێنێ
لەولان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە دەی حەواڵەی شێخانم کە

ڕاوەستاوە بە پێوە پاڵی داوەتە مێوە
یا خوا بمکەی بە سێوێ گیان بچمە باغەڵ شۆڕێوە
لەولان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

قەڵا و سەفین بەرانبەر شۆڕم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە سەوداسەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە دەربەدەر
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks