
لە سایەی ماچی لێوت
By - باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم
کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم
ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بە قیسمەت بێ
بە دڵ یادی شەھنشاھی و سوپاھ و کەڕڕوفەڕ ناکەم
خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم
تەنەززول بۆ جەواھیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم
بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم
لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم
قەلەندەر مەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا
بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم
نزیکیی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە
ھەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقیی پیاوی کەر ناکەم
کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن ئەحمەد بەخۆڕایی
وەکوو ئینسانی جاھیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم
Le sayey maçî lêwt meylî ennab û şeker nakem
Ke rûy to derkewê qet rû le rûy şemis û qemer nakem
Eger bêt û gedayî koyî dildarim be qîsmet bê
Be dil yadî şehnişahî û supah û kerufer nakem
Xwa bîka eger rojê qedem bênête ser çawim
Tenezul bo cewahîrsurme û kuhlulbeser nakem
Be tîxî ebruwanî xoy îşarey kird ke bo qetlim
Leber ew mujde eslen meylî qelxan û super nakem
Qelender meşrebî û dêwaneyî xoşe le dinyada
Be feqrî xom rezam eslen xeyalî zîw û zer nakem
Nzîkîy piyawî ehmeq baîsî fewtanî însane
Heta umrim bibê qet min refîqîy piyawî ker nakem
Ke min maîl be xêrm xîlqeten Ehmed bexorayî
Wekû însanî cahîl meylî fîtne û şor û şer nakem
Similar Tracks
لانک لانک لانکۆڵێ
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە ٣
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
Dilo Dilo
لەیلا زەریا Leyla Zerya
زارا گیان دیدەم زارا
جەمال موفتی Cemal Muftî
خۆشە ڕۆژێ لە عاڵەم
مێهدی حوجەت سادات Mêhdî Hucet Sadat
خەمێ خاکەگەم – سیروس ئیمامی
سیروس ئیمامی Sîrus Îmamî
یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
موو ناپسێنم (جوانێ گیان) ٤
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هیوا مەگری
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
زمانی کوردی – حسێن سەفامەنش
حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş