site loader
Song image

لەیلا قاسم – دینا

By - دینا Dîna

لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە
بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد
ئای ئەی گەلەکەی لەیلا قاسم
چیتر مەڵێ من بێکەسم
کام میللەتی ئەم دنیایە وەک تۆ خاوەنی لەیلایە
کام نەتەوە بۆ خۆری دوور خانمانی ڕووسوور ڕووسوور
بەرەو سێدارە ڕێ ئەگرن وەک لەیلا بە پێوە ئەمرن
لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە
بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد

ئای چەند لەگەڵ خاکدا ئەسووتاین
چەند خوێنمان بەخشی چەند گریاین
هێندەش سەربەرزین کە ئەڵێین
ئێمە نەتەوەکەی لەیلاین
ئەی لەیلای کوردستانەکەم
ئەی بووکی نێو مێژووەکەم
تۆ شاگوڵی شەهیدانی
تاجی سەری هەموومانی
لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە
بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks