
لەبەر نازی چاوبازان – ڕەفیق چالاک
By - ڕەفیق چالاک
لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە
هاتم بە بۆنەی خاڵت قوربان تووشی داوی زوڵفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانەی داوە
کوشتمی ئەو بەڵەک چاوە
با شەو بڕوات سەحەر بێ وەڵڵا باخی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ کافر ئیسلامی ناوە
دەستێ بە ئازاری جەرگم لەیلێ دەستێ بە دامانی تۆ
دەستێکی تر لە کوێ بێ خاکی پێ بکەم بە سەردا
لەسەر تاقی جووت ئەبرۆت وەڵڵا مەیلی زوڵفت ئەمکێشێ
بۆچ ئەمکوژی بەقوربان پردی قیامەت نەپساوە
وەختێ ئارەق ئەڕێژن قوربان بۆ کوشتنی وەفایی
چی بکەم لە دڵەی سەودایی پەرییان دەستیان لێ داوە
دڵەکەم بە کەس نەداوە
Leber nazî çawbazan qurban xwardin û xewim nemawe
Be tîrî tîrendazan çî bikem cergim birawe
Çî bikem cergim sûtawe
Hatim be boney xalit qurban tûşî dawî zulfit bûm
Teyrêkî nabeled bûm nemzanî daney dawe
Kuştimî ew belek çawe
Ba şew birwat seher bê wela baxî gulan weber bê
Ger to meylit leser bê kafir îslamî nawe
Destê be azarî cergim leylê destê be damanî to
Destêkî tir le kwê bê xakî pê bikem be serda
Leser taqî cût ebrot wela meylî zulfit emkêşê
Boç emkujî bequrban pirdî qiyamet nepsawe
Wextê areq erêjin qurban bo kuştinî Wefayî
Çî bikem le diley sewdayî perîyan destyan lê dawe
Dilekem be kes nedawe
Similar Tracks
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران – تاهیر خەلیلی
تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî
Buhar xweş e
ڕۆژدا Rojda
ئەی کرێکارانی کورد – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
پاییز پاییز بووکی قژ زەرد
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
بەرهەڵبێنە – ناسر ڕەزازی و نەجمە غوڵامی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
مەستوورەی مەمستان – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
سەبری ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دێوانە خۆم
فواد یارە
هەر تۆم دەوێ – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
عیشق و ئازادی (ئەگەرچی شەو درەنگە)
حەمە جەزا Heme Ceza