
لەبەر نازی چاوبازان
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
لەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە
بە دەردی بێ دەرمانی، کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لن ترانی چ بکەم جەرگم بڕاوە
ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەڕی
با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە
بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئامان ئەی شای گوڵزاران، ڕوحمێک تا ڕۆحم ماوە
با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ، کافر ئیسلامی ناوە
دەستم لە تای زولفت دابوو بەڵام نەمزانی
بۆچ دەمکوژی خۆ قوربان پردی سیڕات نەپساوە؟
لە سەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زولفان دەمکێشێ
خۆ وەختە من کافر بم، چ بکەم قیبلەم گۆڕاوە
لەبەر چاوت نەمزانی، بێ باغەبان گوڵچینم
مەست بووم هۆشم لێ نەبوو، دەمم بۆ ڕووت هێناوە
هاتم بە بۆنەی خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوە
تو خودا دڵم مەشکێنە، با بزانم ڕووت وا بێنە
ڕووتە یا گوڵی هەنارە؟ یا شەکرە سێوی خاوە؟
لە سایەی چاوەکانت بوومە ڕەندی خەرابات
لەلای پیری مەیخانە خەرقەم لە گرەو مەی ناوە
ئیمڕۆ سەبای مورادان کاسی کردم نەمزانی
نە عەتری نافەی چینە و نە بۆنی زولفی خاوە؟
(جەرگم لەت لەتن وەک کۆتەی قەساب
برینم زۆرن نایەنە حیساب
شەوان خەڵوەتەن ماڵ بێ ئەغیارەن
گشت عالەم خەوتوون یار خەبەردارەن
تاوسی چەترباز تاوسە شینەکەم
ڕەوشەنی حەیات دنیا و دینەکەم
یا ڕەب تۆ حەجە و کەلاموڵا کەی
ئەو غەمەی لە دڵم تەرت و توونا کەی)
وەختێ ئارەق دەڕێژن بۆ کوشتنی وەفایی
بە گوڵی کوڵمەت سوێند دەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە
قەیتانی دوو لێوانت بەندی جەرگی پساندم
کوفرت لەلام زاهیرە ڕوحمت لەلا نەماوە
سڵاوم کرد لە یارێ، بە دڵێکی غەمگینەوە
بە لەفزێکی زۆر شیرین جوابی سڵاوی داوە
شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی
چ بکەم لەو دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟
Similar Tracks
تۆبە تۆبە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
Sitemkar – Siyabend
چریکەی کورد
سەردەمێک بوو (نیاز)
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
حەیران و گۆرانی هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ ٢
شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
وەرە حەیران ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بە هەرمێ بە هەرمێ – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
شەهید – عەلی عابدی
چریکەی کورد
خۆم و عوودەکەم – سەعدوون کاکەیی
سەعدون کاکەیی Sedun Kakeyî
ئامانەو یار
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
کوردستان – هانی موجتەهیدی
هانی موجتەهیدی Hanî Muctehîdî
کوشتمت بە لەنجە و لار
ئەحمەد خەلیل Ehmed Xelîl
وەرە حەیران
خانە ماملێ