site loader
site loader
Song image

لێم زیز بووە

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بە کراس چیتی کرێشە کوشتمی خستمیە کێشە
کراسێکی لە بەردا تەنکە وەک پەڕی مێشە

لێم زیزە بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار
لێم زیزە بووە کەژاڵەکەم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵەکەم

بە کراس پارچەی حەریرە گۆی لێنابە زنجیرە
ئاوری لە من بەرداوە دڵم بریندارە بە سێ تیرە

لێم زیزە بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار
لێم زیزە بووە کەژاڵەکەم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵەکەم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار

ئامان مەحبووبەکەم ئامان
بۆ بیرەوەری دەورەی منداڵی
بۆ بیر لە ژیان مێحنەت و تاڵی
بمێنە وێنە، وێنەی ئاوێنە
رۆژی ڕەشی من دواڕۆژ بدوێنە

بە کراس چیتی قاقانی گۆزەی هەڵگرت بۆ کانی
پێم گوت ئاوێزانت بم مردم بۆچ بە دەردم نازانی

لێم زیزە بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار
لێم زیزە بووە کەژاڵەکەم زولف شۆڕ و چاوکەژاڵەکەم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks