site loader
Song image

لێم زیز بووە – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

شێت و شەیدای کردوومە کوشتمی گەردن بە بازن

چاوت لە خۆڕا جوانە گیانە یا هەروا پڕ لە نازن

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

هەی خودا بۆ خۆی دەیزانێ دەنا بۆ وی شێت و ئەڤداڵم

ناکرێ ڕەجایە بکەم دوگمەی بەروێ بترازن

زۆر دەترسم نەتگەمێ گیانە هەتا من دێم بتخوازن دەنا هەتا من دێم بتخوازن

زۆر دەترسم نەتگەمێ دەنا تاکوو من دێم بتخوازن دەنا تاکوو من دێم بتخوازن

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

هەی خودا بۆ خۆی دەیزانێ دەنا بۆ وی شێت و ئەڤداڵم

دەڵێ تا کەی سەبرم بێ؟ ئەدی تۆ کەنگێ سازی؟

زۆر کەس دێنە خوازبێنی گیانە ئەمن پێیان نیم ڕازی دەنا خۆ من پێیان نیم ڕازی

زۆر کەس دێنە خوازبێنی دەنا وەی ئەمن پێیان نیم ڕازی دەنا هەی ئەمن پێیان نیم ڕازی

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

هەی خودا بۆ خۆی دەیزانێ دەنا بۆ وی شێت و ئەڤداڵم

دوایە خەتای من مەگری پێم نەڵێی وازی وازی

ڕازیم کردوون دایک و باب گیانە ئەگەر بێی و من بخوازی دەنا ئەگەر بێی و بمخوازی

ڕازیم کردوون دایک و باب دەنا ئەگەر بێی و من بخوازی دەنا ئەگەر بێی و بمخوازی

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

هەی خودا بۆ خۆی دەیزانێ دەنا بۆ وی شێت و ئەڤداڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

هۆ خەجێ گیان

حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî