site loader
Song image

لێم زیزە لێم تۆراوە (یاری نێو دەبستانم)

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

یاری نێو دەبستانم ئەی کیژۆڵەی کوردستانم
گوڵ و باغ و بێستانم لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە لەعلە دوڕە دەم قەند و ڕوو ماه و پەروینم

گیانەکەم ئەی جوانەکەم ڕۆحمێ بە دڵە دێوانەکەم
ڕووخا دیوار خانەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاو جوانم
گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

لێم تۆراوە یارەکەم کەژاڵە عیشوەکارەکەم
لێم تۆراوە یارەکەم ئەو یارە عیشوەکارەکەم
ڕۆحمێ بە دڵە غمبارەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاو جوانم
گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

لێم زیزە نازەنینم ئەی گوڵ و ماە و پەروینم
دەی ورە تۆی هاوژینم تۆراوە تۆراوە چاو جوانم
گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

لێم زیزە لێم تۆراوە سەرسینگی باغچەی ڕنگاوە
لێم زیزە و لێم تۆراوە بەرسینگی باغچەی ڕەنگاوە
زولفی ئاوریشمی خاوە لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە لەعلە دوڕە دەم قەند و ڕوو ماه و پەروینم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks