site loader
Song image

لێتان نابینەوە

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

ئازیز ئاخ ئازیز
لە گەرووتانا ڕەشەبای سلێمانین
لەسەر سنگتان تاشە بەردی ئاگری داغین
لە چاوتانا شاڵاوی بابەگوڕگوڕین
لە دڵتانا سەهۆڵبەندانی سابڵاخین
لێتان لێتان نابینەوە

ئاخ ئازیز ئاخ
لە چاوتانا شاڵاوی بابەگوڕگوڕین
لە دڵتانا سەهۆڵبەندانی سابڵاخین
لێتان لێتان نابینەوە

وەک چۆن هەڵۆ لە نێچیری نابێتەوە
وەک چۆن تۆڕ لە ماسی نابێتەوە
وەک چۆن ئاگر لە کا و پووش نابێتەوە
کاوە لە چارەنووسی ئەژدەهاک
گۆڕ لە مردوو
لافاو لە هێزی ڕاماڵین
سەرکەوتنمان لە هەندرێن نابێتەوە
لێتان لێتان نابینەوە
لێتان نابینەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks