site loader
Song image

لای لای سوورەگوڵ – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

دەستم بە دامێن دەگرم کەمبەرت
چونکە بەگزادەی دەبمە نۆکەرت
دەی جا لوتفت بێ سەدەقەی سەرت

لای لای سوورەگوڵ چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم ڕات ناچڵەکێنم

دەست بە دەستەوە خانم دەگرم داوێنت
خۆم بم بە سەرگەرد کوڵمی پڕخوێنت
دەیدەم لە تۆڵە مڵکی لاوێنت

لای لای سوورەگوڵ چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم هەڵت ناستێنم

لای لای سوورەگوڵ، لای لای تاقانەی دایە
بمدەیە ماچێ لە ڕێی ئەو خودایە
وابزانە نان بوو، دات بە گەدایە
Destim be damên degrim kemberit
Çunke begzadey debme nokerit
Dey ca lutfit bê sedeqey serit
Lay lay sûregul çonit rajênim
Îcazem bide serpencem bênim
Wat radejênim rat naçilekênim
Dest be destewe xanim degirim dawênit
Xom bim be sergerd kulmî pirxwênit
Deydem le tole milikî lawênit
Lay lay sûregul çonit rajênim
Îcazem bide serpencem bênim
Wat radejênim helit nastênim
Lay lay sûregul, lay lay taqaney daye
Bimdeye maçê le rêy ew xudaye
Wabizane nan bû, dat be gedaye

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks