site loader
Song image

لانە و هەی لانت کەم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

بەو قورئانەی وە سەرتا خاڵە
چاوڕەشێکم دی لەو ماڵە
دەکوژێ پیری ئەی هەزار ساڵە
لانە هەی و لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
ڕۆژ لە هەیوانێ دەنا دڵ لە جێژوانێ

ئەوساڵ پاییزێک لە من داهات
غەم لە دڵەکەم هەی بووە بە قەڵات
ڕەببی خێر بێ لەیلم نەهات
لانە و هەی لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
پاموورە جوانێ ئەرێ ڕۆژ لە هەیوانێ
دەنا شەو لە جێژوانێ

غەمی خۆم هیچ ئەی غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
پێم گوت ئەی کوڕە جا غەم مەخۆ
بمرم هیچ بژیم هی تۆمە
لانە و هەی لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
پاموورەی جوانێ ئەرێ ڕۆژ لە هەیوانێ
دەنا شەو لە جێژوانێ

باڵاخانەی بەرەو شەتی
بڕوانە چەرخی ڕوومەتی
عالەم شێت بوو هەی لە حەسرەتی
لانە و هەی لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
پاموورەی جوانێ ئەرێ ڕۆژ لە هەیوانێ
دەنا شەو لە جێژوانێ

بۆخۆت دەتفەرموو وەک شیری پاکم
بە مەرگی بابم بە سەری کاکم
بژیم هی تۆمە بمرم هی خاکم
لانە و هەی لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
پاموورەی جوانێ خاڵ لە لێوانێ
ئەرێ شەو لە جێژوانێ

خزم و ئەقوامم بۆ بانگ کەن
تەماشای خاڵی لەیلێم کەن
کوشتوومی خوێنم ون مەکەن
لانە و هەی لانت کەم شانە و هەی شانت کەم
پاموورەی جوانێ ئەرێ ڕۆژ لە هەیوانێ
دەنا شەو لە جێژوانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks