site loader
Song image

لانک لانک لانکۆڵێ

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
ئاوری لە من بەرداوە سێوی باغی شێخانی
ئیجازەم لە دایکی سەند ئەوشۆ دەبمە میوانی
پێمگوت ئاوێزانت بم بە ملوێنێ هەرزانی
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ

قەیتانی دوو لێوانی بەندی لە دڵم وێساوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی ئەفەم کونە ئەو ژنە بە مست لێی داوە
پێمگوت نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
لانک لانک لانکۆڵێ باریکە و نەرم و نۆڵێ
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ

لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانت گیان پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد بمشێلە بڵێ بێحاڵە
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ

لەبەر ئەو ژنە چەن جوانە سەرتۆپی کوردستانە
سوێندت بۆ بخۆم بە قورئان بە ملوێنێ هەرزانە
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانە
پێم گوت وەرە با جووت بین تا سبەینێ ئەو دەمانە
لانک لانک لانکۆڵێ بۆ تۆ مردم ناسکۆڵێ
باسکم وە ژوور سەری دە باریکە و نەرم و نۆڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

سڵاو

میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî