
لادە
By - سەید عەلی سەردەشتی
بەژنی جوان و ڕێک و پێکی دایدەنێم لەسەر تەختێكی
نایەڵم بڕوا مانگێکی بەو شارەی نادەم چاوێکی
میوانی من بێ یا ڕەبی میوانی من بێ
لادە لادە لادە توخدا لادە بۆ ماڵی ئێمە
جوانە هەر لە تۆ جوانە ئەو گوڵ و گوارە و غەزێمە
بەژنی جوان و ناسک و نەرمی چاوی ڕەش و خوێنی گەرمی
هات و چوون و حەیا و شەرمی بە کوردی بەندی جیگەرمی
میوانی من بێ یا ڕەبی میوانی من بێ
لادە لادە لادە توخدا لادە بۆ ماڵی ئێمە
جوانە هەر لە تۆ جوانە ئەو گوڵ و گوارە و غەزێمە
بەژنی جوان و نەرم ناسک هات و چۆ بە وێنەی ئاسک
پڕ لە بازن قۆڵ و باسک پشتوێن شلی کراس کەسک
میوانی من بێ یا ڕەبی میوانی من بێ
لادە لادە لادە توخدا لادە بۆ ماڵی ئێمە
جوانە هەر لە تۆ جوانە ئەو گوڵ و گوارە و غەزێمە
بەژنی جوان و باڵای بەرزی، هات و چوون شێوە و تەرزی
لە ملی هاڵان بسک و کەزی، سەر و گەردن ناوقەو دەرزی
میوانی من بێ، یا ڕەبی میوانی من بێ
لادە، لادە لادە، توخدا لادە بۆ ماڵی ئێمە
جوانە، هەر لە تۆ جوانە، ئەو گوڵ و گوارە و غەزێمە
بەژنی جوان و قەد و باڵا هات و چۆ پڕ وردەخاڵە
چاوی جوانە و لێوی ئاڵە مەمکی وێنەی پڕتەقاڵە
میوانی من بێ، یا ڕەبی میوانی من بێ
لادە لادە لادە توخدا لادە بۆ ماڵی ئێمە
جوانە هەر لە تۆ جوانە ئەو گوڵ و گوارە و غەزێمە
غەزێم/خەزێم: لووتەوانە
Similar Tracks
عاڵەم دڵگیرم
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
دیسان – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
نامەی ژاکاو – هانی
هانی موجتەهیدی Hanî Muctehîdî
هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کرماشانەگەم هەسارەی شەوم
حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş
girê sîra – TEMURÊ FETÎ
چریکەی کورد
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
نیشتمان – عەبدوڵڵا ماملێ
عەبدوڵا ماملێ
کیژان دەچنە مێرگوڵان ٨
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
یەک لەنجە و دوو لار
حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî