site loader
Song image

قەفەزپەرست – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت
کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟
باڵدارێکە بێ قەفەز و قەفەزەوان
نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا نە دەخوێنێ
باڵدارێکە
شوولەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت
ڕەهاشی کەی
هێندە نابا هەر خۆی بەلەز
فڕکە دەکا
پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!
بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:
باڵداری دەشت
باڵداری شاخ
باڵداری ناو دەوەنجاڕ و بێشە و چوغورد
هی بەرزەفڕ
هی نەویفڕ
هی گۆشتخۆرە
هی دانخۆرە
یەکە یەکە درشت و ورد
مەڵێن نییە!
من مەلێکی وا دەناسم
کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks