
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو – کەریم کابان
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دوعای ناڵانی شەو
وێڵم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە
بێکەسم تەنها ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاهەنگی شەوانەم سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەر و یاری ئەنیسم ئاه و ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین هەی بارەکەڵڵا دیدەیی گریانی شەو
وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا
دڵ ئەبێتە قەترەیە خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
هەرکە ڕابوورێ بە دڵما سۆحبەتی جارانی شەو
هەوڵی زۆرم دا لە داوی زۆلفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە
پێی وتم بێ سوودە هەوڵێک تاکوو ماوی جێگەتە
تازە لەم پێچ و خەمی زۆڵفە نەجاتت زەحەمەتە
لای سەخی تەبعەن مەحاڵە ڕۆخسەتی میوانی شەو
Qet nedey azarî giyanî mest û bêdaranî şew
Xot nexeyte ber şepolî eşkî bê payanî şew
Ey kiçî xwawendî ciwanî û ey çiray dîwanî şew
Xot biparêze le ahî dil birîndaranî şew
Nek xwa nakerde gîra bê duay nalanî şew
Wêlim û tarîke dewrim ferşî rêgem meynete
Bêkesim tenha enalim mergî xomim ezrete
Sazî ahengî şewanem sozî cergî let lete
Yawer û yarî enîsim ah û eşkî hesrete
Aferîn hey barekela dîdeyî giryanî şew
Wa nezanî destî xem yadit le dilda der eka
Eşkî xwênînim delîle bo kesê bawer neka
Giyanekem bew tîşkî çawey şer legel exter eka
Dil ebête qetreye xwên û le dîdem ser eka
Herke rabûrê be dilma sohbetî caranî şew
Hewlî zorim da le dawî zolfî ew bê mirwete
Derçim û dwayî bihênim bem ezab û meynete
Pêy witim bê sûde hewlêk takû mawî cêgete
Taze lem pêç û xemî zolfe necatit zehemete
Lay sexî teben mehale roxsetî mîwanî şew
Similar Tracks
ئیمە لەکیم ئاگریم – هدایەت قادری
هدایەت قادری Hidayet Qadirî
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هەورە مەبارە
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
کیژێ مەڕۆ جوانی
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
هەی نار هەی نار
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq
گوڵباخی
حسام لوڕنەژاد Hisam Lurnejad
قەڵای نیشتیمان – شاخەوان هەڵەبجەیی
شاخەوان هەڵەبجەیی
کەتان کەتانە – کیژان ئیبراهیم
کیژان ئیبراهیم
چەن جارم وت – لەیلا فەریقی
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
ئامۆزا گیان
حەسەن هەیاس Hesen Heyas
پۆتپۆری – نەجمەدین غوڵامی
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل – حەمە جەزا
حەمە جەزا Heme Ceza