site loader
Song image

فەنا بوون

By - بەهجەت یەحیا Behcet Yehya

لەو دیو سنووری تەریقەتەوە
تۆ دەپەرستم شەیدایی وایە
بێباکم لەوەی خوێنم حەڵاڵ کەن
کوا عاشقی ڕاست گوێی لە دنیایە
منیش مەنسوورم ئەم ڕێیە دەگرم
ڕێگای بەرەو تۆ بۆ من بڕوایە
جاڕی فیدابوون ئەمجار من ئەیدەم
چونکە مەعبوودم لەناو دڵمایە
بانگی عەشق ئەدەم تا دوا ھەناسەم
چوون عەشق پاکە و پیرۆزیی تیایە
فەنا بووم لەناو دنیای ئەوینا
کەچی پێم وایە ھەر سەرەتایە
من لە پەروانە فێری ئەوین بووم
ھەتاکوو سووتان ڕووم لە چرایە
چۆن سوجدە دەبەم بۆ عاشقێکیتر
کە باڵای عەشقی تۆ لە ھەورایە
Lew dîw sinûrî terîqetewe
To deperistim şeydayî waye
Bêbakim lewey xwênim helal ken
Kwa aşiqî rast giwêy le dinyaye
Minîş mensûrim em rêye degrim
Rêgay berew to bo min birwaye
Carî fîdabûn emcar min eydem
Çunke mebûdim lenaw dilmaye
Bangî eşq edem ta dwa henasem
Çûn eşiq pake û pîrozîy tyaye
Fena bûm lenaw dinyay ewîna
Keçî pêm waye her seretaye
Min le perwane fêrî ewîn bûm
Hetakû sûtan rûm le çiraye
Çon sucde debem bo aşqêkîtir
Ke balay eşqî to le hewraye

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks