site loader
Song image

فەرەنجی پۆش – نەجمەدین غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

فەرەنجی پۆش کەڵپۆس لە کۆڵ
بۆ تۆ گەڕاوم دۆڵ بە دۆڵ
هەرداوەردم کرد دەشت و کۆ
نامە ژێر پێ گەڕام بۆ تۆ
لە دارستان لە کانی و ئاو
لە گشت لا تۆم هاتە بەر چاو
گرتم شوێنی هەنگاوەکەت
پرسیم سۆراغی چاوەکەت

پرسیم لە گوڵ لە غونچە گوڵ
گژ و گیا، مێخەک و سمڵ
سێلان و سوێسنە و چنوور
لە گوڵە شیلانی زەرد و سوور
گرتم سۆراغی بۆنی تۆ
شەیدا بووم کەوتمە شوێنی تۆ

گەرچی نەمدی دڵ هەر کوێ چوو
دیمەنی تۆی لە بەر چاو بوو
دەشتی ساراڵ و خوڕ خوڕە
لە ناوی پیرۆزت پڕە
چەم شار سنە تا ژاوەڕۆ
گشت بە داخن بۆ کۆچی تۆ

بێ وەقڕەم لێم بڕا ئارام
بیستم تۆ نەماوی بەڵام
چونکو رێگات رێ خەبات بوو
سەربەرزی بوو بۆ نەجات بوو
دەبێ بزان بێ لەرێوان
بەرز بن وەکوو لوتکەی کێوان
کێوانی کوردستانەکەم
جێگەی تۆ کاکە جوانەکەم

تۆ نەمردووی لە ناو دڵمی
خوێنی هەناوی بە کوڵمی
لە دەمارما دێیت و دەڕۆی
هێزی دڵ و گیانم ئەتۆی
هەتاکوو هەم بەم دنیاوە
یادەکەت رووناکی چاوە
ئامانجت ئامانجمە ئارام
رێگات رێگامە دڵنیام

Ferencî poş kelpos le kol
Bo to gerawim dol be dol
Herdawerdim kird deşt û ko
Name jêr pê geram bo to
Le daristan le kanî û aw
Le gişt la tom hate ber çaw
Girtim şwênî hengaweket
Pirsîm soraxî çaweket

Pirsîm le gul le xunçe gul
Gij û giya, mêxek û simil
Sêlan û swêsne û çinûr
Le gule şîlanî zerd û sûr
Girtim soraxî bonî to
Şeyda bûm kewtime şwênî to

Gerçî nemdî dil her kwê çû
Dîmenî toy le ber çaw bû
Deştî Saral û Xur Xure
Le nawî pîrozit pire
Çem Şar sne ta Jawero
Gişt be daxin bo koçî to

Bê weqrem lêm bira aram
Bîstim to nemawî belam
Çunku rêgat rê xebat bû
Serberzî bû bo necat bû
Debê bizan bê lerêwan
Berz bin wekû lutkey kêwan
Kêwanî Kurdistanekem
Cêgey to kake ciwanekem

To nemridûy le naw dilmî
Xwênî henawî be kulmî
Le demarma dêyit û deroy
Hêzî dil û giyanim etoy
Hetakû hem bem dinyawe
Yadeket rûnakî çawe
Amancit amancme Aram
Rêgat rêgame dilniyam

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comment (1)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks