site loader
Song image

فاتمە دوو چاوی مەستت

By - ئیبراهیم خەیات Îbrahîm Xeyat

فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ لە سیحری جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە

بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنها بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە

هەر بەتەنها خۆشەویستی شک ئەبەم ست فاتمە
سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە

خۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەران
بەرز و ناسک وەک هەناسەی پڕ گوڵاوی دولبەران
نەک وەکوو حەزکردنی دینار و گەوهەر پەروەران
ئەو کەسانەی بۆ قڕانێ چەندە دڵیان هەڵوەران

خەڵقی تر پارەپەرستی با بکەن ست فاتمە
من بە تەنیا تۆ پەرستی ئەوپەڕی ئاواتمە

زۆر کەڕەت وام لێ ئەکا داخی دەروونی پڕ گڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم
داخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت واقی وڕم
وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ هیچ دەربڕم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks