site loader
Song image

فاتمە دوو چاوی مەستت

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ لە سیحر و جوانییە

پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە

بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە

لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە

گەرچی دڵداری لەم عەسرە کۆنەیە و ئەفسانەیە

هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە

گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە

بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە

بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم تۆی فاتمە

سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks