
فاتمە دوو چاوی مەستت
By - باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
هەر بەتەنیا خۆشەویستی شک ئەبەم ست فاتمە
سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە
خۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەران
بەرز و ناسک وەک هەناسەی پڕ گوڵاوی دولبەران
نەک وەکوو حەزکردنی دینار و گەوهەر پەروەران
ئەو کەسانەی بۆ قڕانێ چەندە دڵیان هەڵوەران
خەڵقی تر پارەپەرستی با بکەن ست فاتمە
من بە تەنیا تۆ پەرستی ئەوپەڕی ئاواتمە
زۆر کەڕەت هانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم
داخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت واقی وڕم
وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ هیچ دەربڕم
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە
گوێیە بۆ ئەم ڕازە شل کەی ئەوپەڕی ئاواتمە
Similar Tracks
مناڵەکان – مستەفا دادار
مستەفا دادار Mistefa Dadar
من دەڵێم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
زاوا لە بووکێ مەدە ٢ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
بگەڕێوە
زیاد ئەسعەد
ماچی خودایی (وەرە یارم)
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
خۆم کڵۆڵم
سامان عومەر Saman Omer
هۆ کوردستان – نەجمەدین غوڵامی
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
ئامان ئامان
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
نەجیبە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بەهارە بولبول
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
خۆشەویستیت بارانێکە
ژینا سەقزی Jîna Seqzî