site loader
Song image

فاتمە دوو چاوی مەستت

By - زاهیر جەلال

قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
خۆو بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوا نەکەردە گیرا بێ دوعای ناڵانی شەو

فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردووم فاتمە

بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردووم فاتمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
گەرچی دڵداری لە عەسری تازەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردووم فاتمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks