site loader
Song image

فاتمە دوو چاوی مەستت-نیاز سەباح

By - چریکەی کورد

فاتیمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
فاتیمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتیمە

بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە
فاتیمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتیمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنها بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
فاتیمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتیمە
فاتیمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
فاتیمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتیمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks