
عەفرینگراد – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و
بۆنی دووکەڵ دێ
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ
هیوای جارانم
بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو
دەناورامەوە بێتە هیمدادم
دەیانپرسی کێی؟
دەمگوت: “چیای من بوو پەنای نووحی دا
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم”
بەڵام، لەمەولا
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم
دەڵێم: “هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم”
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
Similar Tracks
بەزمە شاییە هەزار نەزمە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
شەیدایی – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
لانکۆڵێ
دینا Dîna
هەرمێ وەی وەی هەرمێ ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
مەرزیە ئەی نازەنین
ئازاد خانەقینی Azad Xanaqînî
کچە جیران ٢ – مستەفا دادار
مستەفا دادار Mistefa Dadar
خۆم و عوودەکەم – وەیسی محەمەد
وەیسی محەمەد Weysî Mihemed
Kenê Li Ser Bîrê – NÎZAMETÎN ARÎÇ
نیزامەدین ئاریچ
ئێوارەی پاییز
باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê