site loader
Song image

شەپۆلی شێت – شەهین تاڵەبانی

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî

من شە‌پۆلی شێت باوە‌شت کە‌نار
دێمە‌ کە‌نارت مە‌ست و بێ قە‌رار
من دە‌ریای بێ رە‌نگ تۆ ئاسمانی گە‌ش
شینایی تۆیە‌ گرتوومە‌ باوە‌ش
تۆ بای سە‌رکە‌شی ناکە‌ویتە‌ داو
تا دێم ڕاتبگرم هە‌ڵ ئە‌کە‌ی بە‌ تاو

تۆ هەتاوی گەش من بەفری کوێستان
قەدەمڕەنجەت کرد بمکەی بە قوربان
من هیلاکی شەونەخوونی و دەردم
تۆ گەرمی عەشقی شەوانی سەردم
تۆ بای سە‌رکە‌شی ناکە‌ویتە‌ داو
تا دێم ڕاتبگرم هە‌ڵ ئە‌کە‌ی بە‌ تاو

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks