site loader
Song image

شێر و خەت – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

قرۆشێکە دوو لای هەیە:
ئەملای نەفرەت، ئەولای نەفرەت
هەر هەڵی دەن!
قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت
جارێک شێر دێ جارێکیش خەت
قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت!
خەمم هێندەی قەڵای کەرکووک چوارشانەیە
وەک ئووتێلی پێنج ئەستێرەی قەچاخچییان
کەڵەگەتە
چ حەسرەتە!
جگەرگۆشەم گەورە نابێ
هەر خەریکی شێر و خەتە!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks