site loader
Song image

شیشەی بەتاڵ

By - کانی Kanî

سەر کە جۆشێکی نەبێ من زرکە تاڵم بۆ چیە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
سەیری کەن ئێستا ئەڵێ مشتێ زوخاڵم بۆ چیە!
سەر کە جۆشێکی نەبێ من زرکە تاڵم بۆ چیە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

پێیی بە سەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی گەردم شوکر
گەییە دامێنی دەڵاڵی بای شەماڵم بۆ چیە!
سەر کە جۆشێکی نەبێ من زرکە تاڵم بۆ چیە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks