
شیرین و شیرین و شەمامە
ئەرێ گەر یارم قەولم باتێ وەدەزانم ئەمن شام
لە ڕێی کانییێ تووشی بووم بۆ ئەهەمێتێکی وێ نەدام
جا بە قوربانی چاوێکی بەیرووت و حەڵەب و شام
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی
تا گلەییم کرد لە یارێ نێوچاوانی لێ تێک نام
بەو پەنجەی نازک و جوانی زللێکی خۆشی لێ دام
جا هەڕەشەی کرد و ڕۆیی دەبڕۆ نێیەوە بۆ لام
خاسەکەوی جۆزەردان ناخۆشە دەست لێک بەردان
جا قەتی ڕاستی پێ نەکوتم هەر درۆ بوو و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی ڕاستە و ڕاست وەرە مەیدان
جا دەنا بەو لەحنەتەی بی کە خودا کردی لە شەیتان
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی
ئەنتیکە و مەزەداری دەڵێی بڕنۆی سەواری
جا دەمت غونچەی خەندانە تێیدا دوو ڕیز مرواری
بۆ؟ چ خەتایێک ڕوویداوە بەینێکە لێم لووت خواری
کیژە کوردەی موکریان چەندە ناسک و نازداری
یا ڕەبی ئاگادارت بێ یا ڕۆحی باباقەتاری
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی مەهابادێ
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ ئەمڕۆ ماچێکم داتێ
سینگت تەختی نەردێنی ئەمڕۆ جوانتری لە دوێنێ
جا لەبەر ئەو چاوەی دەمرم جارجارە هەڵیدێنێ
ڕازیم بە ماڵی دنیا ئیمانم لێ نەستێنێ
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی
Similar Tracks
ئامۆزا گیان
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
عشق و جونوون
سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan
ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
کیژی لادێ
شادی غوڵامی
لانک لانک لانکۆڵێ
جەعفەر ماملێ
کوردستان جێگامی – مستەفا دادار
مستەفا دادار Mistefa Dadar
ناڵەی جودایی
حەمە جەزا Heme Ceza
هاوار هاوار
ناسی Nasî
ئەزیزێ بابا
ئیسمائیل پیر خدری
شەکرە بەفرە
بەهجەت یەحیا Behcet Yehya