site loader
Song image

شایی – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

کاتێ شایی دادەبەستین
یەک چەپکین و دەست لە دەستین
شلکەبەژن، ئەڵقە ئەڵقە
شەپۆل دەدەن و شاخ دەکەن
شان دەبێتە داڵدەی شان و پێ پێکەوە ڕمبەیان دێ و خاک داخ دەکەن
ئەی تێناگەم بۆ کە شایی سەرفرازی دادەبەستین
هەر چاوێک و خەمی سۆمای خۆی دەپێوێ
هەر دەستێک و دەهۆڵی خۆی دەئەنگێوێ
هەر پێیەک و نیشتمانی دێتە بەرچاو بە پێڵاوێ
هەر سمێڵێ فیرعەونێکە و لە عەرشی خوای کەمتر ناوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks