site loader
Song image

سەوزە هەی سەوزە – شادی غوڵامی

By - شادی غوڵامی

سەوزە هەی سەوزە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە و ئاشقی باڵاتم
بەقوربانت بم کۆترە زێڕینە
بێ تۆ ناخۆشە ئەم سەرزەمینە

سەوزە هەی سەوزەکەی خێڵ خۆم
چاوم لێ مەبڕە با خەفەت نەخۆم
دووری دووریتە هەر نایەیتەوە
حاڵێ بپرسی ئاشتمان بەیتەوە
حاڵێک بپرسی ئاشتمان بەیتەوە
سەوزە هەی سەوزە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە و ئاشقی باڵاتم
چاوتم نەدیوە و ئاشقی باڵاتم

هەتا جوان بووم دەوران جۆشم بوو
گەل گەل نازاران نازانکێشم بوو
هەتا جوان بووم دەوران جۆشم بوو
گەل گەل جەحێڵان باڵاپۆشم بوو
ئیسە پیر بووگم نەماوە باوم
یارم پوک ئەنێ لە هەردووک چاوم
ئەو گوڵە پوک ئەنێ لە هەردووک چاوم
سەوزە هەی سەوزە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە و ئاشقی باڵاتم
چاوتم نەدیوە و ئاشقی باڵاتم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks