site loader
Song image

سەربەستی – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

لە دەفتەری قوتابخانان
لەسەر تەختەی ناو پۆلەکان
لەسەر درەخت، لەسەر لم و لەسەر سەهۆڵ
لەسەر بەفری تازە و سپی
ناوت ئەنووسم سەربەستی
ناوت ئەنووسم سەربەستی
لە لاپەڕەی بۆر و نووسراو
لە لاپەڕەی سپی و بێناو
لە بەرد و دار
دار و دیوار
دار و دیوار
لە سەر مەشخەڵی کڵپەدار
ناوت ئەنووسم سەربەستی
ناوت ئەنووسم سەربەستی

لەسەر وێنە و نەخشی زێڕین
لەسەر چەکی جەنگاوەران
لەسەر تاج و تەختی زێڕین
لە جەنگەڵ و دۆڵ و بیابان
لەسەر پینەی بەرگی خاکی و
لەسەر شەتاوی مانگەشەو
لەسەر مەچەکی ماندوویی
ناوت ئەنووسم سەربەستی
ناوت ئەنووسم سەربەستی

لەسەر کێڵگە و لەسەر ئاسۆ
لەسەر پەڕ و باڵی مەلان
لە ڕەنگ و بۆنی کازیوە
لە ئارەقی خەستی زریان
لە دیوار و تەختەی دەرگا
لە هەر شتێ بەنرخە لات
لە شەپۆلی گڕی پیرۆز
ناوت ئەنووسم سەربەستی
ناوت ئەنووسم سەربەستی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks