
سەبری ٢
خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ
سەبرییان برد بۆ تانجەڕۆ
کراسیان بۆ کرد لە گوڵی لیمۆ
لە دڵی من دێ بۆنی بۆسۆ
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
خۆزگەم بە دوێنێ بەیانی
سەبرییان برد بۆ سلێمانی
کراسیان بۆ کرد لە کرمانی
تۆ بە ملوێنێ هەرزانی
ئەمان ئەمان ئامان سەبری
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
چیدی ئەگریجەت بەسەر لەوحی جەمیلتدا مەدە
ئەمان ئەمان ئەمان ئاخ نەمێنم
ڕشتەی زولفت بە عەزمی گرتنی من با مەدە
بۆ زیارەت هاتووم چاوەکەم چاوت لەسەر ڕێم لا مەدە
ئاخ ئەمان بناڵێم ئۆف ئیمانم
سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
خەستان حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
سەبری لە خەو هەستە عەسرە
بۆ لێم دەکەی زوڵم و غەدرە
بە مەکرە و شیرین وەک شەکرە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
Similar Tracks
یادم کە
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
Yarê – Cemîl Murad
چریکەی کورد
لای لای سوورەگوڵ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
پەیکەر – ئەیووب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
زارا گیان دیدەم زارا
شەیدا قەوامی
گەرد و گەردانە
حەسەن گەرمیانی
لە نێو سابڵاغدا – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
کیژان دەچنە مێرگوڵان ٤
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
هەڵەبجە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Dîlberê Dîlber – Şîyar û Dijwar
شیار و دژوار Şîyar û Dijwar
Malan Bar Kir – Homer Dizeyî
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
زێنەبێ
فواد ئەحمەد Fwad Ehmed