
سێدارە
By - حەمە جەزا Heme Ceza
برا دوور و خزم دوور و کەسم دوور
بە نابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور
بەڵام ڕوونە بەرەو سێدارە چوونە
خەنەی خوێنم لەپێ ئەگرێ ئاڵای سوور
بەرەو ژووری بەرەو ژووری سێدارە
ماندووی کردووم و شوێنەکەم شێدارە
کە نیشانەی پەشێوی پێوە شێوەم
ئەوە برینی ئەشکەنجەیە و جێ دارە
گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
یەکەم ماڵی مردنم دیارە لێوەم
بەشم چونکە مردنی ناو جێ نییە
شادم کە تا دوا هەناسەش بەپێوەم
مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژین
ژینێ سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینم
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزیم
نەڵێن ئەمرێ و لە ترسی مەرگ پەشێوە
پێشمەرگە بم هەر ئەکەومە پێش ئێوە
بە مەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسوودەم
ڕووشم زەردەی پێکەنینی هەرپێوە
ئەگەر لێرەوە نەمتوانیبێ بجەنگم
لەوێ بە دەست هاوڕێیێکەوە تفەنگم
ئەگەر لێرە بە جێ مابم لە کاروان
لەوێ لە پێش کاروانەوە پێشەنگم
Similar Tracks
مریەمێ سابڵاغی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
حەریر حەریرە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Dil Perîşanim
محەمەد شێخۆ Mihemed Şêxo
Sebra Dila – Aram Tîgran
ئارام دیکران Aram Dîkran
گەلە و گەلە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
دیدەکەم سەلتەنە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
Kurdistan
شوان پەروەر Şivan Perwer
هۆ خەجێ گیان
حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî
بەردە
شەماڵ سائیب Şemal Saîb
خۆم کوڕە کاروانی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
شلێرە گیان
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
مەلوول گیان
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî