site loader
Song image

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

کوردستان
کوردستان برینی ئەمجارەت شعووری شاعر، بیری نووسەر، هەستی هونەرمەندی تەزاند
کوردستان
کوردستان هاواری ئەمجارەت دڵی داگیرکەری هەژاند
بارەگای خودای لەرزاند
بەڵام
بەڵام ئاخۆ خودموختاری، حوکمی زاتی، ئۆتۆنۆمی
کاڵای پڕ بە باڵای دەریای خوێن، شەپۆلی برسییەتی کاروان کاروان مردنە؟
سەربەخۆییت کوردستان خەونە؟ لەبیرکردنە؟

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین ڕۆڵەی کوردستان
پڵنگی سەر شاخ و هەردان
هەڵۆی خوێناوی سەر بەردان
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
بۆ ئازادی کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە

کوڕی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
کچی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێر
وێران بوو وڵاتی زەنوێر
شەڕێ مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
بۆ ڕزگاری کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە

لە ڕۆژەوەی سروشت هێلانەی مرۆڤە، وشە هاتۆتە گڕ و گاڵ
لەو ڕۆژەوەی ساڵ لە دوای ساڵ سامی برووسکە و باران بت و پەرستگەی خولقاند
لەو ڕۆژەوەی خاچ باڵای عیسای کرد بە ڕووگەی ماچ
لەو ڕۆژەوەی مەنارە هەنگی دا لە سێدارە
لەو دەمەوەی مەرەکەبی قەڵەمی دەستی سوڵتانان خوێنی گەشی کوردی هەژارە

ئەو خاکە خاکی کوردییە
خۆ خاوەنی دیکەی نییە
سەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟
کوردستانە و کوردخێوییە
شەڕێ مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks