site loader
Song image

سه‌رت هه‌ڵێنه‌ 1

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

جێی نابێته‌وه‌ دوو یار به‌ یه‌ک دڵ
قه‌ت دوودڵ نابێ ئینسانی عاقڵ
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

گوناهی خۆمه‌ که‌ وا که‌ساسم
ئه‌م بێ قه‌درییه‌ هه‌ر خۆم ده‌ناسم
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

پێم گوت ئه‌ی سه‌نه‌م من عوزرخاهم
ببه‌خشه‌ به‌ من جورم و گوناهم
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

له‌ کرده‌وه‌ی خۆم زۆر په‌شیمانم
سه‌رم شێواوه‌ چاو به‌ گریانم
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

ده‌ڵێ من بۆیه‌ شیرینه‌ ناوم
به‌ گاڵته‌ زۆر که‌س که‌وتۆته‌ داوم
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

ئه‌سپه‌که‌م زین که‌ن ڕوو له‌ سه‌حرا که‌م
ده‌رمانی ده‌ردم به‌ڵکوو په‌یدا که‌م
سه‌رت هه‌ڵێنه‌ ڕوو له‌ گه‌ردوون که‌
ته‌ماشای بڵێسەی پیره‌ ده‌روون که‌

Cêy nabêtewe dû yar be yek dil
Qet dûdil nabê însanî aqil

Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

Gunahî xome ke wa kesasim
Em bê qedrîye her xom denasm
Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

Pêm gut ey senem min uzirxahim
Bibexşe be min curm û gunahim
Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

Le kirdewey xom zor peşîmanim
Serim şêwawe çaw be giryanim
Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

Delê min boye şîrîne nawim
Be galte zor kes kewtote dawim
Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

Espekem zîn ken rû le sehra kem
Dermanî derdim belkû peyda kem
Serit helêne rû le gerdûn ke
Temaşay bilêsey pîre derûn ke

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks