site loader
Song image

سروودی کوردم ئەمن

By - چریکەی کورد

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

من لە لۆمە و تانە و زنجیر و دار باکم نییە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
من لە لۆمە و تانە و زنجیر و دار باکم نییە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن

گەر لە برسانا و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە لۆمە و تانە و زنجیر و دار باکم نییە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks