site loader
site loader
Song image

زێنەبێ

By - فواد ئەحمەد

وەی لەبەر ئەو زولفەی دەمرم لەسەر کوڵم و گۆناتە
لە ئێستاوە دەناڵم بەو تیرەی بینە لێم دە
جا وەرە بمدەرێ ماچێ دولبەری شیرین ئەندام
زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
نوێژکەر و تۆبەکارم جا لە دینم وەرمەگێڕە

دەچمە سەر مخاکۆیە دەنواڕێتە فەرەنگێ
جووتێ شەمامەی خەت خەت هەڵیاندەگری بۆ کەنگێ
وەی لەسەر باڵای بەرزی تۆ با لێمدەن بە تفەنگێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبەکەی زراری
ڕەبی بابانت شێوێ ئەتۆ لە گولەی خەساری

ئەوساڵ هەوت ساڵی تەواو بۆ باڵات شێت و شەیدام
نەخۆشی باڵای تۆمە کەوتوومە لە ناو جێدام
جا وەرە ئاوڕێکم لێدە دەردت لەو ماڵی دونیام
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا زێنەبەی قەڵاتان
ڕەبی بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

دەچمە سەر مخاکۆیە دەنواڕێتە فەرەنگێ
جووتێ شەمامەی خەت خەت هەڵیاندەگری بۆ کەنگێ
وەی لەسەر باڵای بەرزی تۆ با لێمدەن بە تفەنگێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا زێنەبەی زراری
ڕەبی بابانت شێوێ ئەتۆ لە گولەی خەساری

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *