
زێنەبێ ٢
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەرێ خۆ من چۆمی کەڵوێ نیم بێتە خوارێ لە لندی
فرمێسکی چاو دەڕێژم وەک بەفراوی سەهەندی
یاری من شۆخ و شەنگە زۆر شیرینە وەکوو قەندی
زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە
ئەرێ سوێندم خوارد لەگەڵ یارێ بۆخۆی داویە بەڵێنی
لە سینگ و مەمکان ئیزنی هەرچی بەسەریان بێنی
هەر ئەوڕۆم لە کنت ماوە خۆیان پێ بخافڵێنی
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان
ئەرێ هەوەڵ شەوی زستانێ نیوەشەوی یەڵدایە
قەرارە بچمە ژوانێ بۆ دیتنی لەیلایە
چاوجوان وەعدەی پێ داوم بێتە دەرکی بێڵایە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە
ئەرێ سینگت بەفری قەندیلی وە شنەی شەماڵ دەتواوە
چ دە خۆمدا شک نابەم لەسەر چی دڵت ئێشاوە
بووک بووی بە سووری ڕۆیی، ڕەنگت زەرد هەڵگەڕاوە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان
ئەرێ وەی نەخۆش و دەردەدارم ئازار نێ دەردی تۆیە
چارەم ناکەم حەکیمان جا چارەم بە دەستی تۆیە
ڕوو لە هەر جێگەیەک دەکەم تەعریفی جوانی تۆیە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە
Similar Tracks
لەبەر نازی چاوبازان ٢
ڕەفیق چالاک
دیدەم زارا – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
پاییز پاییز بووکی قژ زەرد
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
بەهاران
کاڵێ ئاتەشی
ئاڵای بێ وڵات
مریەم فۆتوحی
بەرهەڵبێنە ٣
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
کوردستان ئەی نیشتمانم – مستەفا دادار
مستەفا دادار Mistefa Dadar
دێوانە خۆم
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
دەردی دڵ
بۆکان هەورامی
ڕووتان ڕەش بێت – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
وەرە وەرە با بچینە نیو شلێران ٥
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê