site loader
Song image

زیندووم کەوە – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

زیندووم کەوە، زینداوم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
ببە بە گیان بۆ گیانم
ببە بە خورپە بۆ دڵم
ببە گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناو دەمارانم

زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
زۆری ماوە تاسەی دەروون
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلفوبێی نوێ بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان
ڕاچەنینم، خرۆشانم

دایچێنەوە بە ئەستێرە
جریوەی ڕەشی ئاسمانم
زیندووم کەوە زیندووەم کەوە
تازە کەوە ناونیشانم
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلفوبێی نوێ بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان
ڕاچەنینم، خرۆشانم

زیندووم کەوە، زینداوم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
ببە بە گیان بۆ گیانم
ببە بە خورپە بۆ دڵم
ببە گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناو دەمارانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks