site loader
Song image

زمانی دایک – کانی

By - کانی Kanî

مەلان کاتێ لە باغان پۆل دەبەستن
درەخت کاتێ لەبەر باران دەوەستن
کە نەیزاری قەراخ گۆلاو لەبەر با
وەکوو شمشاڵژەنێ شمشاڵ بەدەستن

مرۆڤی سەر زەوی کاتێ کە شادن
کە غەمبارن، کە هۆشیارن، کە مەستن
کە گیانداران لەبەر ئازار دەناڵن
دەنا کاتێک ئەویندار و بەهەستن
هەمووی بەزمانی خۆی دەدوێ و دەخوێنێ
ئەدی بۆچی زمانی من دەبەستن؟

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks