site loader
Song image

دەڕژێ

By - شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî

هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە
هەی مەگری مەگری مەگری جوانێ زەمبی هەڵناگری
ئەوەندەی تاریفت کەم سەد هێندەی دی هەڵدەگری
دایکی جنێوی پێ داوە ئەتۆ لەسەر من دەگری
بە قوربانی چاوێکت ئامەد هەتاکوو ئاگری
هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە

هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە
ئاوی کانیە غەزاڵێ ڕێواسی دەشتە تاڵێ
لەزەت هەر لەوەیدا بوو جووت بین لەگەڵ چاو کاڵێ
دە کچێ بێنە ماچت کەم دایک(دایکت) بۆ من هیچ ناڵێ
هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە

هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە
ئەی وەی وەی وەی بێتەوە خاکم بە بەر پێتەوە
ئەی وەی وەی بێتەوە خاکم بە بەر پێتەوە
سەد برینم لە قەلبی بێ یەکسەرە دەکولێتەوە
سەد مردووم لە گۆڕێ بێ هەر ئەتۆم بیر دێتەوە
هەی دەڵێن دەڕژێ و دەڕژێ جا دڵێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان دایک لە کچۆڵەی داوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks