
دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی؟
By - سمایل ئاغا چەوگالی Smayil Axa Çewgalî
دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی؟
ئەی خودا بۆ ھەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟
ھەر وەکوو جاران لەسەر تەختی مرادم دادەنێی؟
یانە شووم و ماڵ خراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟
دەمکەیە مەجنوونی عالەم دڵ بە دەست دێنم؟ وە یا
عاشقی ڕوخساری لەیلا وێڵی ھەر ھەردم دەکەی؟
من بە دڵگەرمی لەمەولا دەچمە نێو گوڵزاری عیشق
یا نە، مەحروومم لە گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟
ئەی خودا جاران بە لوتفت ھیچ خەم و دەردم نەبوو
ئێستە بێ لوتفی کە تووشی سەد خەم و دەردم دەکەی
زوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانە بووم و بێ نیاز
ئێستە لای پەژموردەکانی دڵ بەخەم فەردم دەکەی
ھۆنراوە: سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)
Demkujî bem derdewe yan çareyî derdim dekey?
Ey xuda bo helweda û muhtacî namerdim dekey?
Her wekû caran leser textî miradim dadenêy?
Ya ne şûm û malxirap wek kundî ser berdim dekey?
Demkeye mecnûnî alem dil be dest dênim? We ya
aşqî ruxsarî leyla wêlî her herdim dekey?
Min be dilgermî lemewla deçme nêw gulzarî îşq
Ya ne, mehrûmim le gulşen, mat û dilserdim dekey?
Ey xuda caran be lutfit hîç xem û derdim nebû
Êste bê lutfî ke tûşî sed xem û derdim dekey
Zû le nêw xoşbextekan taqane bûm û bê niyaz
Êste lay pejmurdekanî dil bexem ferdim dekey
Similar Tracks
گوزەشت گوڵم
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
یادم کە ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
فەڵەک ئای
عوسمان هەورامی Osman Hewramî
تۆ بەڵێنیم پێ بدە ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
کیژان ئیبراهیم
زەمانە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەی گوڵ – حەمەڕەئووف کەرکووکی
حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî
جوابێکم دەوە – تریفە ئەمیری
تریفە ئەمیری
کیژان دەچنە مێرگوڵان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
چراغم شەوبۆ
عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
Şikrayê
ئێلێنۆر Eleonore Fourniau
کێ بێ لە من ماندووتر بێ
مریەم ئیبراهیم پوور