site loader
Song image

دەلالۆ – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شێکەت بەوە دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ
هەستەوە بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت، قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا ھەر دەلەرێنەوە دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شێکەت بەوە
دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە دەلالۆ
دەلالۆ هەستەوە
هەموو هاتووین بەسەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆڕابەی برژانگ هەڵوەریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵ هەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ دەکەین دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە

دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
بەفر بیستی، هات لە دووڕا لە شاھۆوە بەرەو ژیلوان کلوو کلوو وا کەوتنە ڕێ
گوڵان بیستیان ها لە دووڕا لە هەولێر و سابڵاخەوە
لە قامیشلی و بۆتانەوە بەرەو گوڵدانی دڵەکەت چەپک چەپک وا کەوتنە ڕێ
دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شێکەت بەوە دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە

دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت دەگرن
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
دەلالۆ هەستەوە
ئارەقەی زەنگۆڵ زەنگۆڵی لامل و نێو چاوت دەسڕن
دەلالۆ هێشتا زوو بوو، ئاخ زوو بوو
وادەی ئەم کۆچە کوا ھەبوو دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە

دەلالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبەندان و بەفرانبارە
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ وەرەوە سەر بەرەوە
وەرەوە سواری ئەسپە شێکەت بەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبەندان و بەفرانبارە
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە

تۆ بارانی وەرزی موژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری نەمردووی هەر ماوی تۆ
هەتاو ڕێتە و نێرگز چاوتە و ئای لالۆ گیان لالۆ
لە گیانمانا ڕووباری نەمردووی هەر ماوی تۆ

لە ئاسمانی یادی تۆدا ئای لالۆ گیان لالۆ
من چریکەم باڵ دەگرێ نەمردووی هەر ماوی تۆ
وەک ئەوینت بەستەی منیش ئای لالۆ گیان لالۆ
هەموو دونیا دەگەڕێ نەمردووی هەر ماوی تۆ

پێشم کەوە گوڵ ئەستێرەی ئای لالۆ گیان لالۆ
خۆشەویستی شەوانم نەمردووی هەر ماوی تۆ
من بەبێ تۆ ڕێی چوونەوەی ئای لالۆ گیان لالۆ
کوردستانم نازانم نەمردووی هەر ماوی تۆ

تۆ بارانی وەرزی موژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری نەمردووی هەر ماوی تۆ
هەتاو ڕێتە و نێرگز چاوتە و ئای لالۆ گیان لالۆ
لە گیانمانا ڕووباری نەمردووی هەر ماوی تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks